دایە مەحبوبە ئاواتەکەی هاتە دی
تیکتی یەکساڵی هەموو یارییەکان بۆ خۆی و کوڕەکەی دابین کرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
964 دەنگی دایە مەحبوبەی گەیاندە نەورۆز و هاندەرانی و تیکتی یەکساڵی هەموو یارییەکان بۆ خۆی و کوڕەکەی دابین کرا.
توانا حسێن، ئەندامی دەستەی هاندەرانی یانەی نەورۆز بۆ 964 وتی، “لەم دایەیەوە دەرسمان وەرگرت، بوونی ئەو گەورەترین سەروەریە و کوڕەکەشی دەبێتە لۆگۆی یانەی نەورۆز”
چیرۆکی ئەم دایەخانە لە دوێنێوە زۆر دەنگی داوەتەوە، هەر خەڵکەو دوعای خێری بۆ دەکەن و پەیامنی پشتگیری بۆ دەنێرن.
دایە مەحموبە لە نێوان کورسی هاندەرانی یانەی نەرورۆز خەریکی نوێژکردن بوو، هەر ئەوەندەی سەلامی دایەوە کەوتە دوعای خێر بۆ یانەکە.
پەیامێری 964 ئەحواڵی حاڵ و گوزانی پرسی، ئەویش وتی گوزەرانم هیچ باش نییە، بەڵام لەبەر خاتری کوڕەکەم پارە قەرز دەکەم و دەیهێنم بۆ تەماشاکردنی یارییەکان، نامەوێ قەت بێدڵی بکەم.
پێداچونەوە : پەری ساڵح