"هه‌ڵسوكه‌وتى ئاخرده‌ره‌جه خراپ بوو"
سكاڵاى له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار كرد و چیرۆكه‌كه‌شى گیڕایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عه‌نبه‌ر، یه‌كێك بوو له‌و زیندانیكراوانه‌ى قه‌ڵاى نوگره سه‌لمان، ئه‌مڕۆ له مۆنمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر حەجاج ئەحمەد حه‌ردان تۆمار كرد، چونكه ده‌ڵێت هه‌ڵسوكه‌وتى زۆر خراپ بووه له‌به‌رامبه‌ریدا و تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه له‌به‌رچاوییه‌وه زیندانیكراوى كوشتووه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه مۆنمێنتى ئه‌نفال بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌نبه‌ر ئیسماعیل محەمەد خۆی و دایك و خوشك و برایه‌كى له نوگره‌سه‌لمان زیندانیی بوونه، به‌چاوى خۆیان ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌یان بینیوه كه حه‌جاج ده‌رهه‌ق به‌وان و زیندانییه‌كانى دیكه ئه‌نجامى داوه.
هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنمێنتى ئه‌نفال به 964ـى راگه‌یاند، له‌مڕۆوه پێشوازيان له‌و كه‌سانه كردووده كه ده‌یانه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار بكه‌ن.
وتیشی “هه‌ڵمه‌تى سكاڵا تۆماركردنه‌كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژه و پێشبینى ده‌كه‌م رۆژانى دیكه كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون زیاتر بێن بۆ سكاڵا تۆماركردن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان كه سكاڵاكانیان له‌و كه‌سوكارانه وه‌رگرت دواتر ده‌یده‌نه نووسینگه‌ى خانمى یه‌كه‌مى عێراق و له‌وێشه‌وه راسته‌وخۆ ده‌درێته دادگاى لێكۆڵینه‌وه.
پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی خانمی یەکەمی عێراق داوا کردبوو، ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی حەجاجن و بەڵگەیان لەبەردەستدایە، بیگەیەننە تیمی تایبەتمەند بۆ ئەوەی بەڵگەکان لەسەر ئەو تۆمەتبارە کۆبکرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه “لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سکاڵا و وتەی هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی ئەم تاوانبارەن تۆمار بکرێت”.