گەنجان روولە زێى بچوک دەکەن

سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ؛ هەرکەس دەیەوێت مەلەوانگە دروست بکات زەوی بۆ تەرخان دەکەین

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ رایدەگەیەنێت؛ نەک رێگرى لە هیچ کەس ناکەن بۆ ئەوەى پڕۆژە بۆ قەڵادزێ ئەنجام بدات، بەڵکو هاوکاریشى دەبن و زەوى بۆ تەرخان دەکەن.

هەینى رابردوو، پەیامنێرى 964 لەسەر زێى بچوک چاوپێکەوتنى لەگەڵ چەند گەنجێکى قەڵادزێ ئەنجامدا کە سەرقاڵى مەلەکردن بوون، یەکێک لەو گەنجانە بەناوى هۆزان خدر بە 964ـى وت،”بەهۆى ئەوەى مەلەوانگە لە قەڵادزێ نییە، ناچارین روولە زێى بچوک بکەین بۆ مەلەکردن، چونکە کەسێک بیەوێ مەلەوانگە دروست بکات لە قەڵادزێ چەند بەرپرسێک دێن و داواى شەریکایەتى لێدەکەن و رێى نادەن”.

ئارام محەمەد، سەرۆکى شارەوانى قەڵادزێ ئەو لێدوانە رەت دەکاتەوە بە 964ـى وت،”هەرکەسێک بیەوێت پڕۆژەى مەلەوانگە لە قەڵادزێ دروست بکات، نەک بەربەستى بۆ دروست ناکرێت، بەڵکو هاوکارى دەبین و زەویشى بۆ تەرخان دەکەین”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە نەبوونى مەلەوانگە؛ گەنجانى قەڵادزێ بۆ مەلەکردن دەچ...

لە نەبوونى مەلەوانگە؛ گەنجانى قەڵادزێ بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێى بچوک