دیمەنێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئاویی ئینگلیز کە دەزگای لوتکە بڵاویکردووەتەوە... گرافیک؛ 964
له‌ماوه‌ى 7 مانگى ئه‌مساڵدا
زیاتر له 25 هه‌زار كۆچبه‌ر له كه‌ناڵى ئاوى ئینگلیزه‌وه گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ئامارێكی نوێى كۆچبه‌رانى بڵاوكردووه‌ته‌وه وبه ئامارێکی سەرسوڕهێنەر لە بەزاندنی کەناڵی ئینگلیزدا وه‌سفی كردووه كه به جۆرێك له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا زیاتر له 25 هه‌زار كه‌چبه‌ر له‌و كه‌ناڵه ئاوییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته وڵاتى به‌ریتانیا.
دەزگاكه ده‌ڵێت، لە ساڵی 2025 دا ئه‌م ژماره زۆره‌ى کۆچبەران کە لە رێگای کەناڵی ئینگلیزییەوە بە بەلەم و نایاسایی چوونەتە ناو بەریتانیا تۆمارکراوە ژمارەیه‌كی بێوێنەیە لە ماوەی ئه‌م حەوت مانگه‌ی ئه‌مساڵدا، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزیرانی بەریتانیا هەوڵدەدەن رێگری لە هاتنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا بکەن و باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەڵبوەشێننەوە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، سەرەڕای رێوشوێنەکانی بەریتانیا بۆ رێگری کردن لە کۆچی نایاسایی رۆژی چوارشەممە 30.7.2025 ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ببه‌له‌م له‌كه‌ناڵى ئینگلیزه‌وه بە 13 بەلەم كه‌ناڵه‌كه‌یان بەزاند، بریتی بووه له 898 كۆچبه‌ر كۆى گشتى ژماره‌ى كۆچبه‌رانیش له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگى رابردوو بریتی بووه له 25 هه‌زار و 436 کۆچبەر.
هەر بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگاكه، بەراورد بە ساڵی رابردوو 51% رێژەی هاتنی کۆچبەری نایاسایی زیادیکردووە، کاتێک ژمارەی کۆچبەران لە هەمان کاتدا ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 16 هەزار و 842 کەس. بە بەراوردکردنی ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ لەگەڵ ژمارەی کۆچبەرانی ساڵی 2023، زیادبوونی 73% دەبینین.