وێستگەیەکی وزەی خۆریش کرایەوە

پاڵاوگەیەک لە بێجی بە توانای 250 هەزار تۆن سووتەمەنی ساڵانە کەوتەکار

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکدا سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی کرد و لە قەزای بێجی پاڵاوگەیەک و وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر کردەوە.

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، سودانی پاڵاوگەیەکی لە بێجی کردەوە کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت، کە توانای بەرهەمهێنانی 250 هەزار تۆن سووتەمەنی ھەیە لە ساڵێکدا، وێستگەیەکی کارەباشی لە پاڵاوگەی باکوور کردەوە کە توانای بەرھەمھێنانی 50 مێگاوات کارەبای هەیە لە وزەی خۆر.

وتیشی، سەرۆک وەزیران سەردانی شوێنی کۆمەڵکوژی سپایکەری لە تکریت کرد، کە تێیدا ساڵی 2014 زیاتر لە 1700 خوێندکاری کۆلێژی سەربازی لەلایەن رێکخراوی داعشەوە کۆمەڵکوژکران.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دوای 10 ساڵ پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە کار

دوای 10 ساڵ پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە کار