"ناوی مەنهۆڵ بە لاتانەوە غەریب نابێت"

مەنهۆڵ لە سینەماکانی کورستانە 

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

فیلمێکی نوێ بەناوی “مەنهۆڵ” لە سینەماکانی کوردستانە و ئەمڕۆش یەکەم رۆژی نمایشی بوو، دەرهێنەرەکەشی دەڵێت، هەر کات بینێت ناوی مەنهۆڵ بە لاتانەوە غەریب نابێت.

دیاكۆ بایز دەرهێنەری فیلمی سینەمایی مەنهۆڵ بۆ 964وتی، ئەم فیلمە باسی كێشەی دەیان خێزان دەكات لەناو كۆمەڵگا كەلەبەر هەژاری تووشی هەمان حاڵەت دەبن، لەپلانماندایە بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتییەکان بكەین.

مەنهۆڵ لە31ـی مانگەوە لەحەوت كاتی جیاواز لە رۆیال سینەما و سینەماکانی تری کوردستان پەخش دەكرێت بۆماوەیی دوو مانگ، محمد شێروانی ئەكتەر بۆ 964 وتی، بەرجەستەكردنی رۆڵی باوك كەمێك قورستر بوو لە رۆڵەکانی ترم دەبێت، دەبێت خەڵک خۆی بڕیار بدات ئایا كارێكی باش بوو یان نا بەس دڵنیام مێژوو تۆمار دەكات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد