گرافیک؛ 964+
براكه‌ى: هه‌موو شوێنێك گه‌ڕاوین
بوو به چوار رۆژ و پیاوه ونبووه‌كه‌ى هه‌ولێر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چوار رۆژه پیاوێک له هه‌ولێر ون بووه، براكه‌ى ده‌ڵێت نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و یه‌كه‌مجاریشه به‌م شێوه‌یه ون ده‌بێت، تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
پیاوه‌كه، ناوى سه‌نگه‌ر ره‌حمان عه‌بدوڵایە و ته‌مه‌نی 48 ساڵه، دانیشتووى گه‌ڕه‌كى كوردستانه له هه‌ولێر.
ئاری، برا بچووكى سه‌نگه‌ر، به 964ـى وت له كاتژمێر 9:00ـى سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى هه‌ینییه‌وه له ماڵ له‌ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “جگه له ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئاسایش و پۆلیس، زۆر شوێنیشی به‌دوادا گه‌ڕاوین، به‌ڵام هیچ سۆراغێكمان ده‌ستنه‌كه‌وتووه”.
به‌قسه‌ى براكه‌ى، سه‌نگه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه، كه ده‌چێته ده‌ره‌وه نازانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، داواكاره له هاوڵاتیان له‌هه‌ر شوێنێك براكه‌یان بینى له‌رێگه‌ى ئه‌م ژماره مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07504648495