بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر
"لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم دەوام راگیراوە"
دەوام لە هاتوچۆی هەولێر بەردەوامە و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، راگرتنی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم پەیوەندی بەوانەوە نییە و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “دوێنی بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڵاویکردەوە کە بەهۆی گواستنەوەی بەڕیوەبەرایەتیەکەیان لە شوێنی ئێستایان لە شەقامی 60 مەتری بۆ باڵەخانەیەکی تر لە شەقامی 100 مەتری تا رۆژی 3.8.2025 دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەوستێت، بۆیە زۆربەی هاوڵاتیان و هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا بەهەڵە لەو بڵاوکراوە تێگەیشتوون و وایانزانیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەوام دەوەستێت”.
هاتوچۆی هەولێر دووپاتیکردووەتەوە کە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەردەوامە و راگرتنی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە و مامەڵەی هاوڵاتیان وەک پێشتر رایی دەکرێت.