چەند منداڵێک لەناو حەوزێکی سەر شەقامێکی هەولێر بەهۆی تینی گەرماوە مەلە دەکەن - وێنە: ئەرشیفی 964
تكایە رەچاوی رێنماییەكان بکەن
چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە بۆ خۆپاراستن لە گەرما.
رێنماییەكان:
دووربكەونەوە لە خواردنەوەی گەرم و كافایین:
خواردنەوەی گەرم و كافایین، نالەبارترین جۆری شلەمەنییە لە وەرزی هاوین، كە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا بخورێتەوە.
نێوەڕوان لە ماڵ دەرمەچن:
لە نێوان كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ، تا 3ـی دوای نیوەڕۆ، گەرمترین كاتی رۆژە، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ دەرمەچۆ.
خواردنەوەی ئاو:
كەمتەرخەم مەبە لە خواردنەوەی ئاو، بە درێژایی رۆژ هەوڵبدە ئاو بخۆرەوە، بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە وشكبوونەوە.
جلوبەرگی تەسك و ئەستور مەپۆشە:
هەوڵبدە جلی فراوان و رەنگە كاڵەكان لەبەربكەی، بۆ ئەوەی تیشكی خۆر بەناویدا تێنەپەڕێت.
بچۆرە شوێنی فێنكەوە:
هەوڵبدەن لە وەرزی گەرمادا، راخەرە ئەستورەكان هەڵبگرن و لەنزیك فێنككەرەوەكاندا بمێننەوە.
خواردنەوە ساردەكان بخۆرەوە:
خواردنەوەی سارد و شلەمەنی سارد بخۆرەوە و سەوزە و مێوەش بكە بە بەشێك لە ژەمی خۆراك.