نەک چوار ملیار دینار

سەرۆکایەتى کۆمار: کتێبى “بەڵگەنامەکانى کۆشکى سەرۆکایەتیى” تەنیا 39 ملیۆن دینار و شتێکى تێچووە

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى کۆمار عێراق، روونکردنەوەیەکى لەسەر کتێبى “بەڵگەنامەکانى کۆشکى سەرۆکایەتى”، بڵاوکردەوە  و دەڵێت: ئەو هەواڵانە ناڕاستن کە دەوترێت تیچووى چاپکردنى کتێبەکە چوار ملیار دینارى تێپەڕاندوو، بەڵکو تەنیا 39 ملیۆن و 375 هەزار دینارى تێچووە.

سەرۆکایەتى کۆمار لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە، یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی ناڕاستی سەبارەت بە کتێبی “بەڵگەنامەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی” بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تێچووی چاپکردنەکەی چوار ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

سەرۆکایەتى کۆمار وێراى رەتکردنەوەى ئەو هەواڵە، ئاشکراى کردووە کە تێچووی چاپکردنى کتێبەکە لەچوارچێوەی ئەو تێچووە پەسەندکراوانەیە کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار- بەشی گشتی کاروباری رۆشنبیرییەوە دەرچووە،  و بڕى 39 ملیۆن و 375 هەزارى تێچووە و پسوڵەى فەرمى بەبەڵگە کراوە.

لە روونکردنەوەکەدا، سەرۆکایەتی کۆمار پابەندبوونی خۆی بە مافی یاسایی خۆی دوپات دەکاتەوە، ئەوەش بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی ئەو لایەنانەی کە وەکخۆى دەڵێت،” بۆ مەرامی تێکدانی شکۆمەندی دەوڵەت و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە رەسمیەکان”.

سەرۆک كۆمار دۆكیۆمێنتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی هێنای...

سەرۆک كۆمار دۆكیۆمێنتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی هێنایەوە شارەكە