پزیشکێکى پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە

دانانی هۆلیود سمایل چارەسەرە بۆ جوانی ددان؟

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

پزیشکێکى پسپۆڕ هۆشدارى دەدات لە دانانى هۆلیو سمایل و دەڵێت، هەتا بۆتان دەکرێت مەیکەن.

دکتۆرر تارا عەلی راگری کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی ئەمریکی بە 964ـى وت،” هاوڵاتیان بۆ دەرکەوتنی ددانەکانیان بە شێوازێکی جوان پەنا دەبەنە بەر دانانی هۆلیود سمایل، بەڵام ئەوە چارەسەر نییە و هەندێک جار دەبێتە هۆی تێکچونی ددانەکانیان”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، هۆلیود سمایل گوزارشت نییە لە دەم و ددانى کەسەکە، بەڵکو روویەکى داپۆشراوە و دەشێت کاریگەرییە لاوەکانى لە داهاتوودا دەربکەون.

روونیشى کردەوە کە پێش ئەوەى هۆلیود سمایل بکرێتە، باشترە بیر بکرێتەوە و چەند رێگەیەکى دیکە بگیرێتەبەر بەتایبەت راستکردنەوەى ددانەکان یان سپیکردنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەندروستی دەم و ددان بەشێکی گرنگی تەندروستی گشتی و جوا...

تەندروستی دەم و ددان بەشێکی گرنگی تەندروستی گشتی و جوانی روخسارە