دیمەنی کۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRD
ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی موچە و نەوت دەکات
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو بڕگە تاوتوێ دەكرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و دۆسیەی موچە و نەوت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆ دەکات لەبارەی دوا رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا.
“لە بڕگەی یەكەمدا پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دوا رێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەكرێت”، ئەنجوومەنی وەزیران وا دەڵێت.
لە بڕگەی دووەمدا تاوتوێی دانانی میکانیزمێک دەکرێت بۆ “رێکخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم” لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.