1.34 میللی چرکە کورتترە

ئەمڕۆ دووەم کورتترین شەو و رۆژ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت

+964

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دووەم کورتترین شەوو رۆژ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت، سایتی سپەیس کە گرنگی بە تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان و جوڵەی زەوی و مانگ دەدات دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات تائێستا لە مێژوودا یەکجار روویداوە.

ئەمرۆ 22ی تەمموزی 2025 زەوی بۆ سوڕانەوەی بە دەوری خۆید 24 کاتژمێری ناوێت، بەڵکو بە 1.34 میللی چرکە کەمتر سوڕانەوەی خۆی تەواو دەکات.

ئەم گۆڕانکارییە زۆر کەمە و ئێمە هەستی پێناکەین، بەڵکو ئامێرە زۆر هەستیارەکان دەیپێون، چونکە میللی چرکە یەک لەسەر هەزاری چرکەیەکە.

ساڵی 1973 کاتژمێری زەڕی دروستکراوە بۆ پێوانەی میللی چرکە، ئەو ئەمڕۆ لە پلەی دووەمدا دێت بۆ کورتهێنانی شەوو رۆژ.

ژمارەی پێوانەیی پێشوو هەر ئەمساڵ بووە لە رۆژی 10ی ئەم مانگەدا، کاتێک شەوو رۆژ بە 1.36 میللی چرکە کورتتر تەواو بووە.

ئێمە هەر وامان زانیوە کە شەوو رۆژ 24 کاتژمێرە، یان 86,400 چرکەیە، بەڵام ناوەندەکانی توێژینەوە دەڵێن وانییە هەندێجار کورت دەهێنێت و هەندێجاریش زیادی دەچێتە سەر.