لە سنوورى پێنجوین
بەدەستى ئەنقەست ئاگرەکە کراوەتەوە و 500 دۆنمى سووتاند
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک کە پۆلیسى دارستان دەڵیت “بە ئەنقەست” کراوەتەوە، زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستانى گوندى وێنە لە سنوورى پێنجوێن سووتا.
محەمەد ساڵح دارەبەنی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک بە 964ـى راگەیاند،”ئاگرەکە بە دەستی ئەنقەست کراوەتە و لێکۆڵینەوە دەکەن، بەڵام بەگوێرەی زانییارییە سەرەتاییەکان منداڵیک کردویەتییەوە”.
وەک باسى دەکات، ئاگرەکە 500 دۆنم دارستان و پوش و پاوانى سووتاندووە، بەهۆى ئەوەش ژێروەى دارەکان پوشە کوژاندنەوەى، قورس بووە، بەڵام لە کاتژمێر پێنج بە تەواوى کوژێندرایەوە.
هەر دارستان و پوش و پاوان نەسووتاوە، بە وتەى محەمەد ساڵح، ژمارەیەکى زۆرى ئاژەڵى کێوى و خشۆک لە جۆرى مار و کیسەڵ و ژیژەک، سووتاون.
ئەو ئاگرە لە کاتێکدایە، بەهۆى درۆنە رووبەرێکى زۆر لە دارستان و پوش و پاوان لە سنوورى پێنجوێن سووتا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح