“چوار هاوڵاتى بە مردووى گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور ئاشکراى دەکات، لە رووداوەکەى سەر رێگاى دەربەندیخان بۆ زەڕایەن چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندارێکیش هەیە.
وەک ئەوەى هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە کاتژمێر 10:45 خولەکى ئەمشەو لە رێگەى زەڕایەن بۆ دەربەندیخان روویدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى کراونى بێسەرەتا ئەوەى لە بازاڕدا پێى دەوترێت (مەلیکە) و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى سووتەمەنى روویداوە.
سامان سابیر، بەرپرسى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە، بە 964ـى وت،”چوار تەرم گەیەنراوە بە نەخۆشخانەکەمان و دواى گرتنەبەرى رێکارەکان رەوانەى پزیشکى دادیان دەکەین لە سلێمانى”.
وەک باسى دەکات، تەرمەکان دوو ژن و پیاوێک و منداڵێکن کە سەرنشینى کراونەکە بوون و منداڵێکیش بە بریندارى رەوانەى سلێمانى کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح