"سیقەیان بە عێراق نییه"

متمانەت بە رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا هەیە؟

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر سەبارەت بە رێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەرێم و عێراق، كەمتر متمانەیان بە حكومەتی عێراق هەیە و پێیان وایە هەرێمی كوردستان باشتر پابەندی بەڵێن و ئەركەكانی بووە لە رێككەوتنەكاندا.

ئەمڕۆ هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی دابینكردنی موچە و رادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ و داهاتی نانەوتی بە بەغدا، رێككەوتنێكیان بۆ ماوەی یەك ساڵ كرد، 964 سەبارەت بە رێككەوتنەكە لە هاوڵاتیانی پرسی، “تا چەند متمانەت بە رێككەوتنەكە هەیە؟

لەمبارەیەوە هاوڵاتی سەردار سەلیم وتی، “لە ساڵانی حەفتاکانەوە تا ئێستا عێراق هیچ کاتەک جێگای متمانە نەبووە،”.

محەمەد ئازاد و کەریم ساڵەیی و محەمەد عەباس، رایەکانیان هاوشێوەی یەک بوو، كە دەڵێن، بڕوایان بە حکومەتی هەرێم هەیە پابەندی رێککەوتنەکان بێت بەڵام بڕوایان بە عێراق نییه پابەندبێت”.

یەعقوب عەبدیش رایەكی جیاوازی هەیە و دەڵێت، “پێویستە حکومەتی هەرێم هەندێک شت بکاتە قوربانی هاوڵاتیانی بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە سەربگرێت و خەڵكی كوردستان باش بژین”.

:دەقی رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا لەم لینكەدا بخوێنەوە

دەقى رێککەوتنەکەى هەولێر و بەغدا

دەقى رێککەوتنەکەى هەولێر و بەغدا

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا