یەكێك لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك
لەگەڵ ئەمریكا رێكەوتنی كردووە
عێراق گێڵگە نەوتییەكانی حەمرینشى بەشوودا
964+
محەمەد فاتیح
لەكاتێكدا بە درۆن هێرش دەكرێتە سەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیای ئینیرجی ئەمریكی HKN رێكەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ئیمزا كردووە، بۆ وەبەرهێنان لە گێڵگە نەوتییەكانی حەمرین و سودانیش لە هەوڵدایە نەوت لە رێگەی بۆڕی نێوان عێراق و توركیاوە هەناردە بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای ئینیرجی ئەمریكی بە مەبەستی گەیشتن بە شێوازێك بۆ پەرەپێدانێكی ئومێدبەخش تاكو وەبەرهێنان بە شێوەیەکی گونجاو لە گێڵگە نەوتییەكانی حەمرین بكات، رێكەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ئیمزا كرد.
وەك نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە لەكاتی پێشوازیكردنی لە ماسیۆ زایس جێگری كۆمپانیای ئینیرجی ئەمریكی لە بەغدا، سودانی پێشوازی لەكاركردنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كردووە لە عێراق، بە تایبەتی لە كەرتی نەوت و لەهەمان كاتدا باسی لەوە كرد كه حكومەتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕی نێوان عێراق و توركیاوه.
كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ بەرفراوانكردنی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی عێراق و وتيشى، “كارەكانی كۆمپانیاكە دامەزراندنی دەستی كاری عێراقی لە 80% لەخۆدەگرێت، سەرەڕای گرێبەستی لاوەكی لەگەڵ كۆمپانیا عێراقیيە ناوخۆییەكاندا”.