گواستنەوە و تۆمارکردن

بۆ ساڵى نوێى خوێندن؛ وەزارەتى پەروەردە رێنمایى نوێ بڵاودەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکار و رێنمایی نوێی بۆ تۆمارکردنی قوتابیان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەى لەسەرە، پرۆسەی تۆمارکردن و دابەشکردنی قوتابیان و خوێندکاران بەپێی چەند قۆناغ و رێکارێکی دیاریکراو دەبێت.

بەپێى نوسراوەکە، پرۆسەی ناونووسینی قوتابیانی پۆلی یەکی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە رۆژی 21.7.2025، دەست پێدەکات و تا رۆژی 21.9.2025 بەردەوام دەبێت.

ئەو منداڵانەی مافی ناونووسینیان هەیە، دەبێت لەنێوان بەرواری 1.9.2019 تا 31.8.2020 لەدایکبوبن.

لەبارەى رێکارەکانى گواستنەوەى قوتابیانیش لەنێوان ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین، زاخۆ، سۆران) و ئیدارە سەربەخۆکاند، لە نوسراوەکەدا هاتووە کە گواستنەوەی قوتابیان لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی سیستەمی (E-parwarda) ئەنجام دەدرێت.

“هەروەها، گواستنەوە لەنێوان قوتابخانە و خوێندنگە ناحکومییەکان و حکومییەکان بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک کراوە، کە تیایدا رەچاوی شوێنی جوگرافی و توانای لەخۆگرتنی قوتابخانەکان دەکرێت”، لە نوسراوەکەدا وا هاتووە.

وردەکارى زیاتر لەو نوسراوانەى وەزارەتى پەروەردەدا هەیە: