ئێوارەى ئەمڕۆ لە کفرى

دژى دواکەوتنى موچە؛ کاسبکاران و فەرمانبەران گردبوونەوە

964+

میلاد جەلال _ گەرمیان

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەک لە کاسبکاران و فەرمانبەران لە شارى کفرى، دژى دواکەوتنى موچە گردبوونەوە.

گردبوونەوەکە لەناوبازاڕى قەزاکە بەڕێوەچوو، وەک باسى دەکەن دۆخ و گوزەرانى خەڵک لەوپەڕى خراپیدایە.

رەشید کاکەمەند کە خانەنشینى پێشمەرگەیە بە دڵێکى پڕ و توڕەییەوە بۆ 964 قسەى کرد، وێڕاى پیشاندانى گوزەرانى خەڵک و موچەخۆران، پێشى وایە ئەو شاندانەى دەچنە بەغدا لە ئاستى پێویستدا نییە و پێویستە بەرپرسە گەورەکان بچن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مەسرور بارزانی: شاندێک بۆ چارەسەری موچەبڕین لە بەغدایە

مەسرور بارزانی: شاندێک بۆ چارەسەری موچەبڕین لە بەغدایە