خۆتانی بۆ ئامادە بکەن

لەم هەفتەیەوە کەشی بەهارە دەستپێدەکات

+964
فەهمی نەبی

بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا بێت، ئەم هەفتەیە کاریگەری ئەو شەپۆلە ساردەی چەند هەفتەیەکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەرەو کۆتایی دەچێت و ئیتر کەشوهەوای بەهارە دەستپێدەکات.

پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ شەممە 18.2.2023 لە شاری هەولێر 12 پلەی سیلیزی دەبێت، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرمای شاری هەولێر لە رۆژدا بەرزدەبێتەوە بۆ 21 پلە و لە شەویشدا 8 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە شاری سلێمانی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ 11 پلەی سیلیزی دەبێت، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، لە رۆژدا پلەکانی گەرما تا 19 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، لە شەویشدا 5 پلەی سیلیزی دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شاری دهۆک 11 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، لە رۆژدا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ 20 پلەی سیلیزی و لە شەودا 7 پلەی سیلیزی دەبێت.

بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شاری هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزییە، لە کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 21 پلەی سیلیزی لە رۆژدا، بەڵام لە شەودا 8 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە قەزای کەلار و ئیدارەی گەرمیانیشدا، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ 16 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرمای ئەو شارە لە رۆژدا بەرز دەبێتەوە بۆ 25 پلە و لە شەویشدا 11 پلەی سیلیزی دەبێت.