نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
بەرەو 70 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەڵام ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە و بەرەو 70 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.7.2025 و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 25 سەنت دیاری کراوە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 67 دۆلار و 98 سەنت بوو.
هەروەها ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 67 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلاری چووەسەر، بەڵام بە راگەیاندنی ئاگربەست و هێوربوونەوەی دۆخەکە، جارێکی تر دابەزی.