"کێشەی هەولێر و بەغدا سیاسییە"

مەسرور بارزانی: شاندێک بۆ چارەسەری موچەبڕین لە بەغدایە

964+

ژووری هەواڵ

، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن لە نزیکترین کاتدا کێشەی موچەبڕینی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێک ئێستا لە بەغدایە.

“کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی، چونکە بەداخەوە لە بەغدا بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووریی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت”، مەسرور بارزانی وای وت.

مەسرور بارزانی ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک کادری ئۆرگانەکانی پارتی کردووە و قسەکانی لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووریی خۆی نابێت، عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش قەوارەیەکی دەستووریی هەیە و دەبێت رێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت.

مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکیی سەقامگیریی و ئارامی دەبێت لە ناوچەکەدا و نابێتە هەڕەشە و مەترسی بۆ هیچ لایەک.

68 رۆژە موچە دواکەوتووە و رۆژانەش زیاتر لە 10 گەنجی راپەڕ...

68 رۆژە موچە دواکەوتووە و رۆژانەش زیاتر لە 10 گەنجی راپەڕین کۆچ دەکەن