باڵەخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
دوو رۆژ دیاری کراوە
سەردانی سزادراوانی چاکسازی هەولێر گۆڕانکاریی تێدا کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە چاکسازی گەورانی هەولێر، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە و لە کاتی دەوامی فەڕمی، رێگە بە چوونی کەسوکاری سزادراوان دەدرێ سەردانیان بکەن، پێشتر رۆژانی سێشەممە دیاری کرابوو.
ئەو گۆڕانکارییە، لەسەر داواکاری کەسوکاری سزادراون بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025، کاروان رەحمان، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە چاکسازی گەورانی هەولێر بە 964ی وت، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:30 خولەک بۆ 1:30 خولەک، رێگە بە کەسوکاریان دەدرێ، سەردانی سزادراون بکەن.
چاکسازی گەورانی هەولێر، زیاتر لە دوو هەزار سزادراوی تێدایە بەو سزادراوانەی بە ماددەی قورس زیندانی کراون.
ئەو گۆڕانکارییەی لە سەردانی سزادراوەکان کراوە، لەبەر خواست و داواکاری کەسوکاری سزادراوەکانە، ئەو بەرپرسەی بەشی یاسایی وتیشی، ئەو رۆژ نوێیانەی بۆ سەردانی دیاری کراوە، بە هەمیشەیی جێگیر دەکرێ.