دوایاری ئەنجام دەدات

داوا دەكرێت وەرزی داهاتوو یانەی نەورۆز خۆی بەهێزتر بكات

+964

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە یانەی نەورۆز دوایاریی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر یانەی كارەبا ئەنجام دەدات، هاندەرانی یانەكەش داوا دەكەن وەرزی داهاتوو تیپەكە ئاستی خۆی بەرزتر بكاتەوە.

یارییەكە لە گەڕی 38 و كۆتایی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراقە و جەماوەرێكی زۆر لە یاریگەی نەورۆز ئامادەن.

هەندێك لە هاندەرانی یانەكە بۆ 964 قسەیان كرد و پێشبینیی بردنەوەی نەورۆزیان كرد، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان كرد، یانەكە وەرزی داهاتوو بەهێزتر بێت و پێكهاتەیەكی باشتر كۆبكاتەوە، بۆ ئەوەی ركابەری لەسەر پلەكانی پێشەوەی خولەكە بكات.

یانەی نەورۆز پێش بەڕێوەچوونی یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی كارەبا، لە پلەی نۆیەمە و 53 خاڵی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ...

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەدات