زیاتر لە 17 گۆڕە

بەشێک لە مردووەکانی گۆڕستانی زەڕایەن کەلە 1ـی حەوت لەدایکبوون لەتەنیشت یەک نێژراون

964+

بڕوا مەجید – زەڕایەن

جار هەیە ئەو قسەیە دەکرێت کە دەڵێت لایەکی کورد بەرواری لە دایکبوونەکەیان یەکێکە جا ئەمڕۆ لەو بەروارانە بوو کە ئەو باسەی لەسەرە.

بەرواری 1.7ـی  بەرۆژی لەدایکبونی بەشێکی زۆر لەهاوڵاتیان هەرێمی کوردستان دادەنرێت، لەگۆڕستانی زەڕایەن کە جێگای ناشتنی مردووەکانی هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و زەڕایەنە چەندین گۆڕیی هاوڵاتیان هەیە لەتەنیشت یەکەوە کە بەرورای لەدایکبونیان هەمان بەرواری ئەمڕۆیە.

سوتفەکە وایە لەو گۆڕستانە گۆڕەکان بەشێکیان کە بەرواری لە دایکبوونیان 1ـی حەوتە لەتەنیشت یەکەوەن و کە زیاتر لە 17 گۆڕ دەبێت لە گۆڕستانەکە.

سۆران احمد، گۆرهەڵکەنێکی گۆڕستانی زەڕایەنە بۆ 964 وتی، ئێمە شەش کەس دەبین کە بەخۆبەخشانە زیاتر لە 50 گۆڕستانی  شارەزوور و چواردەوری گۆڕ هەڵدەکەنین وخۆشمان گۆڕەکانیان بۆئامادەدەکەین، ئەوەکەسانەی کەلەتەنیشت یەکەوە نێژراون و هەمان بەرواری لەدایکبونیان هەیە، ئەوان ئەوکەسانەن کە تەمەنێکی زۆریان هەبووە.

دەشڵێت، لەساڵی 1920 تا وەکو 1960 زۆربەی ئەوکەسانەی لەدایبکوون لەنەخۆشخانە نەبووە، بۆیە تۆمارنەکراون کاتێک یەکەم جار سەرژمێری هاتووە لەبەر ئەوەی 1.7 دەکەوێتە ناوەڕاستی ساڵەوە ئەوبەروارە بە رۆژی لەدایکبوونی هەموویان دانراوە.

پێداجوونەوە: توانا نەقی