رەزامەندی بۆ وەرگیرا

هەڵەبجە بە دەوری شارەکەی شەقامی 40 مەتری دروستدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

هەڵەبجە بە دەوری شارەکەیدا دەیەوێت شەقامی 40 مەتری دروستبکات، بۆ ئەوەش رەزامەندی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کە نزیکەی 30 ملیار دیناریان بۆ خەرج بکرێ.

هەواڵی خەرجکردنی پارەکە ئەمڕۆ سێشەممە، لە پێگەی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکراوەتەوە و بە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژی باس کراوە.

وتراوە، دوبەداوی هەوڵە بەردەوامەكانی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و بەدوداچوونی بەردەوام توانرا رەزامەندی، لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دیزاینكردن و دروستكردنی رێگای بازنەی 40 مەتری وەربگیردرێ.

گوژمەی پڕۆژەکە، نزیكەی 30 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکرێ، پارێزگای هەڵەبجە دەڵێ، ئەو پڕۆژە دەبێتە ئاوەدانی زیاتری پارێزگاکەمان و یەكێكە لەپڕۆژە ستراتیژیی و گرنگەكان.