بانگەشەیان بۆ وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 كردووه
ئاسایش هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى 16 کەسى بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری غه‌شكردن راگه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر، 16 كه‌سی ده‌ستگیركردووه و ده‌ڵێت تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئامێر (گزی – غه‌ش) کردنیان فرۆشتووه و پێشتریش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆى كردووه.
له راگه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانیانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە ( گزی – غه‌ش) کردنیان دەکرد، ناسنامەی 16 تۆمەتباریان ئاشکرا کرد کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە.
بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا دەستگیر کراون، بەم ناوانەی خوارەوە:
(م.ک.خ) ، (ر.ب.ک) ، (ش.س.ع) ، (هه.م.ک) ، (ن.غ.ح) ، (ع.ع.ع) ، (م.غ.ق) ، (م.د.أ) ، (س.ع.ع) ، (ب.ب.ب) ، (س.ع.س) ، (م.خ.ع) ، (ها.أ.ن) ، (م.ع.م) ، (م.د.ح)، (أ.ع.ص).
ئاسایش ده‌ڵێت دواى ئه‌وه‌ى پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوه‌وه دۆسیەکانیان رەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباره‌كانیش دەستیان بەسەر 37 ئامێری ( گزی-غه‌ش) کردندا گرتووه.
ئاشكراشی كردووه كه هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە ئەم کارە نایاساییە ئەنجام دەدەن.