ئۆنسەی 3346 دۆلارە
نرخی زێر کەمێک بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
نرخی زیڕ ئەمڕۆ لەچاو دوینێدا بەرزبونەوەی تۆمار کردووە و بۆ هەر ئنسەیەک زیاتر لە 15 دۆلار چووتە سەر نرخەکەی.
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3346 دۆلارە ، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسەی بە 3329 دۆلار بووە.
هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 141 هەزار و 300 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 694 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 663 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 568 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.