"بەردەوام چاودێری کۆگاکانی دەرمان دەکرێت"

ئەگەر دەرمانخانەكان دەرمانی خراپیان پێدان دەتوانن سكاڵا بكەن

964+

محەمەد فاتیح

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە چاودێری کۆگاکانی دەرمان و داواش لە هاونیشتیمانیان دەكات هەرچ سەرپێچیەكیان لە دەرمانخانەكان بەدیكرد پەیوەندیان پێوە بكەن.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە تیمەکانی چاودێری کردن و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری بەردەوامی کۆگاکانی دەرمان دەکەن بە مەبەستی  پابەند بوونی کۆمپانیاکان بە رێنماییەکانی کۆگاکردنی دروست و پابەندبوون بە لکانی ستیکەر بۆ بەرهەمەکانیان و سزادان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران”.

دەشڵێت، “لەکاتی پابەندنەبوونی دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەرجەکانی کۆگاکردنی دەرمان لە گەرمی، ساردی، شێداری و پاکوخاوێنی و بوونی دەرمانی بێ ستیکەر پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:

ئاسیا 07708592222 – کۆڕەک 07508592222

رۆژی سێشەممە 24.6.2025  وەزارەتی تەندروستیی كوردستان رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر كۆگایەكی دەرمانی قاچاخ لە سلێمانی و لیژنەكانیان خەریكی پشكنین و گەڕانن.