زیانی دیکەشی لێکەوتووەتەوە

لە شارەزوور ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 دۆنم زەوی سووتا

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لەسەر رێگای شارەزوور – سەیدسادق ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 دۆنم زەوی سووتا و زیان بە چەند زەوییەکی تەڕووتۆڵەش گەیشت.

سۆران ئەحمد جوتیارێکی گوندی کانیکەوەی چوخە لە شارەزوور بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 ئاگرێک لەسەر رێگای شارەزوور بۆ سەیدسادق و بەدیاریکراوی لە سەرەتای زەوییەکانی گوندەکەمان کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 400 دۆنم زەوی سووتا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە بەزوویی تەشەنەی کردووە و بەرەو سنووری گوندەکانی کانیکەوەی چوخ و کانیکەوەی کۆن رۆیشتووە.

سۆران ئەحمەد وتیشی، هەر بەهۆی ئاگرەکەوە سوتا سێ بۆ چوار عارەبانەی هەڵگری کا و تفاق و زەوییەکی تەڕووتۆڵەش کە بامێی تێدا چێنرابوو، سووتا، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی شارەزوور و زەڕایەن سەرقاڵی  کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

سێ کەس بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی شارەزوور دەستگیر کر...

سێ کەس بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی شارەزوور دەستگیر کران