لە "چۆڵکردنی تاران"ـەوە بۆ ده‌رفه‌تدانى "دوو هەفتە"
بۆ شه‌ڕى ئیسڕائیل و ئێران تره‌مپ بڕیار له گروپی MAGA وه‌رده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى شه‌ڕى ئیسڕائیل و ئێران رێنمایی و راسپارده له گروپی MAGA وه‌رده‌گرێت و پێشتریش كه وتبووى پێویسته تاران چۆڵبكرێت، به‌قسه‌ى ئه‌م گروپه ئه‌و قسه‌یه‌ى گۆڕى بۆ ده‌رفه‌تدان به ئێران بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته.
MAGA كورتكراوه‌ى رسته‌ى “دیسانەوە ئەمریکا گەورە بکەنەوە” كه یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ىه كه دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌كارى هێنا و پێشتریش هه‌مان رسته وه‌كو دروشم به‌كارهێندرابوو.
رۆژى 17.6.2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لوتکەی جی-7ـی بەپەلە جێهێشێت و داوای لە هاوڵاتییانی مه‌ده‌نى ئێران كرد تارانى پایته‌خى ئێران چۆڵ بکەن، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ترەمپ ئاگربەستى ناوێت چونكه داواى لە نەتەنیاهۆ كردووه لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەردەوام بێت و له‌ولاشه‌وه داواى لە ئێران كردووه دەست بە دانوستانەکان بکاتەوە و دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمی بێت.
بەپشت بەستن بە راپۆرتە هەواڵییەکان كه رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، ترەمپ دوودڵە لە هێرشکردنە سەر ئێران، چەند هۆکارێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوە، بەڵام کاریگەرترینییان، گروپێك له کەسانی نزیک لە ترەمپن و كار له‌سه‌ر دروستکردنەوەی ئەمەریکایەکی بەهێز ده‌كه‌ن و ناویان لێندراوه MAGA واتا Make America Great Again.
گروپی MAGA، لەو کەسانە پێکدێن کە بازنەی نزیکی دۆناڵد ترەمپن، ترەمپ بۆ بڕیارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوان، ئەو گروپە زیاتر پشتیوانی ئەوەن ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا سەرنجی لەسەر ناوخۆی ویلایەتەیەکگرتووەکان بێت و خۆی بە دووربگرێت لە شەڕ، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست، راوێژکاران و کەسانی نزیک لە ترەمپ، پێشنیازی جیاواز بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێران، بەڵام خودی ترەمپ بیرۆکەی جیاوازی هەیە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێران بکات.
ترەمپ لەلایەکەوە دەیەوێت خۆی لە شەڕ بە دووربگرێت، لەلایەکی دیکەوە جەخت لەوە دەکاتەوە رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە رووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری قورس بووەتەوە، پێویستی بە کاتی زیاترە و وتبووشی “لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیارێک دەدات”.
ئیدارەی ترەمپ دابەشبوون بە سەر دوو بەرەدا، بەرەیەکیان پاڵپشتی شەڕن دژی ئێران و فشار لە ترەمپ دەکەن بەشدار بێت لەگەڵ ئیسرائیل لە لێدان لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، به‌ڵام بەرەکەی دووه‌میان کە زۆرینەیان سەر بە گروپی MAGA ن، دژی شەڕی راستەوخۆی ئەمەریکان له دژی ئێران‌دا.
ستیفان بانۆن، راوێژکاری پێشووی ترەمپ و کەسایەتی دیاری بەرەی ماگا، رەخنەی توندی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد فشار لە ترەمپ دەکەن بەشدار بێت لە شەڕی ئێران، هه‌فته‌ى رابردووش دواى ترەمپ له‌گه‌ڵ بانۆن کۆبووەوە، کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارەکانی سەبارەت بە بەشداریکردن لە شەڕی ئێران دواخستووە، لەبری ئەوە چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی دانوستانەکانی تاران و واشنتن دەکات، پاشان بڕیار دەدات. بۆ بڕیاردان لەسەر دانوستانەکان ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەت بە ئێران دەدات و دوای ئەوە بڕیار لەسەر بەشداری یان بەشدارینەکردنی لە شەڕی ئێران دەدات.
ترەمپ: ئیسرائیل وەزعی باشە و ئێران دەناڵێنێت