باڵیۆزخانەی بەغدا و كونسوڵگەریی هەولێر

“هیچ ئەمریكییەک بۆی نییە سەردانی عێراق بكات”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر، ئاگادارییەكی لە “ئاستی چوارەم” بڵاوكردەوە و داوا دەكات هیچ هاوڵاتییەكی ئەمریکی نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق بكەن، هەندێك رێنماییشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەوانەی كە هەر ناچارن بێنە عێراقەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دەڵێت، “ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکییە لە عێراق ، كە لەلایەن هاوبەشەکانمانەوە لە حکومەتی عێراق پێشکەش کراوە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هۆشدارییەك لە ئاستی چوارەم (گەشت مەکە)ی بۆ هاوڵاتیانی راگەیاندووە و دەڵێن، “هاوڵاتیانی ئەمریکی نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشتی عێراق بکەن”.

هەروەها ئەوەشیان باس كردووە، هەر ئەمریكییەك پێویست بوو بێتە عێراق، با ئەو كارانە بكات:

–        دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵغی.

– مۆبایلەکەت بە شەحن بهێڵەرەوە و پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بپارێزە بۆ ئەوەی لە دۆخی خۆت ئاگاداریان بکەیتەوە.

– ناوت تۆمار بکە لە پرۆگرامی ناونووسینی گەشتیارە زیرەکەکان (STEP) بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاگادارکردنەوە و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی شوێنەکەت لە حاڵەتێکی فریاگوزاریدا لە دەرەوەی وڵات.

– ئاگادارکردنەوە لە نووسینگەی کاروباری کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەربگرە لە رێگەی واتساپەوە.

– ئامادەکردنی پلانێک بۆ بارودۆخی نائاسایی، پێداچوونەوە بە لیستی پشکنینی گەشتیاریدا بکە.

· فۆڵۆوی وەزارەتی دەرەوە بکەن لە فەیسبووک، تویتەر/X. سەردانی travel.state.gov و ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی (مەجازی) ئەمریکا – ئێران بکەن.

– چاودێریی میدیای ناوخۆیی بۆ رووداوەكان بكە، ئامادەبە بۆ رێکخستنی پلانەکانت.

گەشتکردن بۆ عێراق و چوونەدەرەوەش لە رێگەی سنوورە وشکانییەکانەوە بكە.

هەروەها باڵیۆزخانەكە دەڵێت، سنوورە وشکانییەکانی کوێت و تورکیا بە کراوەیی ماونەتەوە، هەرچەندە چاوەڕوانی بۆ پەڕینەوە ڕەنگە درێژ بێت، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی پلانیان هەیە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە بچنە ناو تورکیا، پێویستە رێكەوتی پلان بۆ داڕێژراو و شوێنی پەڕینەوەیان، هەروەها وردەکارییە کەسییەکان (ناو، رێكەوتی لەدایکبوون، زانیاری پاسپۆرت، دەروازەی سنوور، هەر نیگەرانییەکی پزیشکی/تەندروستی/سەلامەتی، زانیاری پەیوەندیکردن) و وێنەیەکی لاپەڕەی بایۆداتای پاسپۆرتەکەیان بنێرن بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا  – ئەنقەرە، یەکەی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی ئەمریکی لە [email protected].

بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و كونسڵخانەكەیان لە هەولێر، بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری رۆتینی ڤیزایان راگرتووە و كاروبارەكانیان هەڵپەساردووە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن، بۆ خزمەتگوزاری کونسوڵگەری بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا کراوەن.

کارکردنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ه...

کارکردنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە