کارگەیەکی غاز _ وێنە: 964
قایمقام روونکردنەوەی هەیە
دوو کارگەکەی هەڵەبجە پڕ غازی ماڵانن
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەبارەی غازی ماڵان، دڵنیایی بە خەڵک دەدات بچنە کارگەکانی غاز و لەوێ بەرهەمی زیاد لە پێویست یان هەیە.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاگاداریەكی لەبارەی غازی ماڵانەوە ئاڕاستەی سەرجەم دانیشتووانی پارێزگاكە کرد.
قایمقامیەت دەڵێ، لە ئیستادا بڕە غازێكی زۆر لە كارگەی غازی هەڵەبجە و عەبابەیلێ هەیە.
باسی لەوەکردووە، هەر هاوڵاتییەك یان وەكیلێك پێویستی بە غازە، دەتوانێت سەردانی هەردوو كارگەكە بكات و بڕی پێویستی پێ دەدرێت.
لە پارێزگای هەڵەبجە بە نزیکەی، 28 هەزار خێزان نیشتەجێن، کە کۆی هەموو خێزانەکان زیاترە لە 150 هەزار کەسە، لەگەڵ ئەوەدا دەیان چێشتخانە، نانەواخانە، فرۆشگە و دوکانی خواردەمەنی غاز بەکاردەهێنن.