دوو درۆنى ئێرانى تێکشکێندران

لە غەزەوە موشەک ئاراستەى ئیسرائیل کرا

964+

وریا فەتاح

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەکراون و هەردووکیان لە ناوچەیەکی کراوەی نزیک سنووری کەوتوونەتە خوارەوە.

تائێستا نازانرێت کەوتەخوارەوەى ئەو موشەکانە زیانیان هەبووە یان نان چونکە سوپاى ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکى زیاترى نەداوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە، کە بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەیانیی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە باکووری وڵاتەکەى خستووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، درۆنەکان لەسەر ئاسمانی “پەنجەی جەلیل” خراونەتە خوارەوە و پێشتر زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کریات شمۆنا و شارۆچکەکانی دەوروبەری لێدراوە.

هەرچى هێزى ئاسمانى ئیسرائیلە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەى گرتەى هێرشەکانى بۆسەر ئێران، ئاشکراى کردووە کە دەیان موشەکهاوێژى ئێرانى لەسەر زەوى ئێران هێرشیان کراوەتەسەر.

"هەر وڵاتێک یارمەتی ئیسرائیل بدات دەیكەینە ئامانج"