بەڵێنی راستگۆ 3

وردەکارى هێرشەکەى ئێران بۆسەر ئیسرائیل

964+

وریا فەتاح

سوپای پاسدارانی ئێران، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی بە ناوی “بەڵێنی راستگۆ 3” و بە دروشمی “یا عەلی ئیبن ئەبی تاڵیب”ڕاگەیاند و دەڵێت، وەک وەڵامێکە بۆ “دەستدرێژییەکەی قەوارەی زایۆنی” کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک فەرماندە و هاوڵاتى.

بەپێى میدیاى ئیسرائیلى و ئێرانى زیاتر لە 100 موشەک رەوانە ئیسرائیل کراون

“ئەم ئۆپەراسیۆنە پیرۆزە لە شەوی جەژنی غەدیری پیرۆزدا، لەژێر بانگەوازی پیرۆزی “یا عەلی ئیبن ئەبی تاڵیب (د.خ)” دەستیپێکرد، بە پشتبەستن بە هێزی خودایی و رێنماییە ژیرانەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانیی بەرفراوانی جەماوەریی رۆڵە سەربەرزەکانی گەلی ئێران”، سوپاى پاسداران وا دەڵێت.

ئاشکراشى کردووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە لە نێویاندا بنکە سەربازییەکان و بنکە ئاسمانییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە لە راگەیەندراوى داهاتوودا زانیارى ورد بڵاو دەکەنەوە.

زیاتر دێت…