کەمێک لەمەوبەر
ئێران وەڵامى دایەوە؛ موشەکەکان گەیشتنە تەلئەبیب
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر و دواى پەیامە توندەکەى خامنەیى، وەڵامى ئێران بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل دەستى پێکرد و موشەکەکانیان گەیشتنە تەلئەبیب.
100 موشەک بەرەو ئیسرائیل لە رێگان و بەشێکیان گەیشتون
میدیاى ئیسرائیلى بڵاوى کردەوە، هێرشى موشەکى ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و زەنگى ئاگادارکردنەوە لەسەرانسەرى وڵات لێدرا.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی، ئێران نزیکەی 100 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
لاى خۆیەوە، ئاژانسى هەواڵى مێهرى ئێران بڵاوى کردەوە، سوپا بە رەوانەکردنى سەدان موشەک، وەڵامى توندى ئیسرائیل دەدەنەوە.
سوپاى ئیسرائیل لە رێى میدیاى وڵاتەکەیەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەهیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆى ئەو شوێنانە بڵاونەکەنەوە کە موشەکیان بەردەکەوێت.
داواش دەکات، هاوڵاتیان لە پەنادانى خۆیان بەردەوامبن و لە شوێنەکانیان نەیەنە دەرەوە.
زیاتر دێت….