لە سلێمانی بوون

دانەوێڵەی عێراق؛ هەوڵدەدەین تەواوی بەرهەمی گەنم وەربگرین

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق چووە سلێمانی و رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بۆ ئەمساڵ گەنمی تەواوی جوتیاران وەربگرن.

ئەوە لە کاتێکد،ا دوێنێ سێشەممە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە بەشێکی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراق و ژمارەیەک پەڕلەمانتار و بەرپرس ئەمڕۆ لە سلێمانی بوون، گەرعاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، تا ئێستا سێ ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی عێراق وەرگیراوە.

لەبارەی کۆ بەرهەمی جوتیاران ئەو وتی، هەوڵ دەدەین تەواوی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ وەربگرین، کە هەروەک پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵی گەنم زیاتر بێت لە چوار ملیۆن تۆن.

سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان...

سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان ناگەڕینینەوە

سبەی بێخەم گەنمەکانتان ببەنە سایلۆی چەمچەماڵ

سبەی بێخەم گەنمەکانتان ببەنە سایلۆی چەمچەماڵ