دوو کەس دەستەبەسەر کراون
گەنجێک لە دەریاچەی حەمرین خنکا و تەرمەکەشی دیار نییە
+964
راژان باجەڵان – دیالە
گەنجێک بە چوپ لە دەریاچەی حەمرین مەلەوانی کردووە و خنکاوە و ژێر ئاو کەوتووە، ئەمە درەنگانی دوێنێ شەو روویداوە و تا ئێستا سۆراغی گەنجەکە دیار نییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، کاتژمێر 2ی شەوی رابردوو، گەنجەکە خنکاوە و پاش کەمتر لە کاتژمێرێک تیمەکانی غەواس کەوتنە گەڕان بەدوایدا، بەڵام تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکەوە دەست 964 کەوتووە، گەنجەکە تەمەنی 27 ساڵە و خەڵکی بەغدایە و دوێنێ شەو لەگەڵ دوو لە هاوڕێیەکانی هاتوون بۆ کاتبەسەربردن، بەڵام ئەو رووداوە روویداوە، ئێستاش هاوڕێیەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا