لە ناوچە شاخاوییەکان

کەشناسی: چوارەم رۆژی جەژن بارانە

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسیی هەرێم، پێشبینی دەکات لە چوارەم رۆژی جەژندا ئاسمان نیمچەهەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا تاوەباران بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8.6.2025، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، چوارەم رۆژی جەژن ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ دووشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەرى تاوەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرەیە:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەگەری تاوە باران هەیە

لە هەندێک ناوچەی کوردستان ئەگەری تاوە باران هەیە