لە رواندز ئاگر کەوتەوە
یاری ئاگرین کەتنی خۆی نایەوە
964+
توانا نەقی
یاری ئاگرین لە قەزا رواندز کەتنی خۆی نایەوە و دەشتیکی سووتاند کە باشبووە بەس پوش و پەلاش بووە و بەرگری شارستانی کۆنترۆڵی کردووە.
بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگرەکە درەنگانی شەوی رابردوو کەتووەتەوە لە لۆفەکانی رواندز و تەنیا پوش و پەڵاشی سووتاندووە.
دەشڵێت، لەلایەن تیمێکی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی رواندز ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و نەیانهیشتووە تەشەنە سینێت و زیانەکانیان کەمکردووەتەوە و سروشتی ناوچەکەیان پاراستووە.
هەر دوێنێ لە پێنجوێن لە نزیک نەخۆشخانەی قەزاکە بەهۆی یاری ئاگرین و تەقەمەنیەوە ئاگر کەوتەوە و کۆنترۆڵکرا، بەهەمان شێوە و هۆکار لە هەڵەبجەش یاری ئاگرین ئیشی خۆی کردووە و پوش و پەڵاشی سووتاندووە.