"لەرێگەی 964ـەوە دەنگیان گەیشتە خەڵک"
هاوڵاتیانی خورماتوو پابەندن و پاشماوەی ئاژەڵەکانیان لەیەک شوێن کۆکردووتەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەیەکەم رۆژی جەژندا هاوڵاتیانی خورماتوو پەیتا پەیتا پاشماوەی ئاژەڵەکانیان دەبەنە ئەو شوێنەی کە بۆیان دیاریکراوە و فڕێی دەدەن، پێشتر شوێنێکی تایبەت بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی نەبوە لەقەزاکەدا، بۆیە بەشێک لەهاوڵاتیان پاشمەوەو پاشەڕۆی ئاژەڵی قورباینیەکانیان لەسە شەقام و ناو گۆڕستانەکان و بشێکیان فڕێیان دەدایە نێو پڕۆژە ئاوی خواردنەوەی قەزاکەوە.
ئەکرەم عەبدولکەریم، خۆبەخش و خێرخوازی خورماتوو بە 964ـی وت، دوای ئەو هەنگاوەی کە چەند رۆژێک پێش ئێستا پێی هەستاین و لەرێگەی 964ـەوە داوامان لەخەڵکی قەزاکەمان کرد کە لەبری ئەوەی لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی و فڕێدانی پاشەڕۆکانی بۆ سەر شەقام و کۆڵان یاخود نێو گۆڕستانەکان، ئەوان شوێنێکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردوەو لەرۆژانی جەژندا پاشەڕۆی ئاژەڵەکانیان ببەنە ئەو شوێنەو فڕێی بدەن، تاکو شەقام و کۆڵانەکان بەپاکی و خاوێنی بمێنێتەوە.
وتیشی، خۆشبەختانە دەنگمان گەیشتە خەڵکی قەزاکەو هەر ئەمڕۆ و لەیەکەم رۆژی جەژندا خەڵکی پەیتا پەیتا بە ئۆنۆمبێلەکانیان پاشەڕۆ و پاشماوەی ئاژەڵەکانیان دەبەنە ئەو شوێنەی بۆیانیان دیاریکرد لەنزیک چیای هەنجیرە و لەوێ فڕێی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە بەدەست گرفتی پاشەڕۆی ئاژەڵی قوربانی هاوڵاتیانەوە دەیانناڵاند و جگە لەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بۆنێکی ناخۆش لەناو شەقام و کوچەو کۆڵانەکاندا بڵاو دەبووەوە، سیمایەکی ناشرینی بە شەقام و شوێنەگشتیەکان و نێو گۆڕستانەکان دەبەخشی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی