شەتڵی تەماتە، شوتی و کاڵەک دەقرتێنێت
وشکە ساڵی کرمێکی زیانبەخشی لە کێڵگەکانی پێنجوێن دەرخستووە
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
وشکەساڵی تەنیا بێئاوی نییە بۆ جوتیاران بەڵکو دەبێتە هۆی دەرخستنی کۆمەڵێک نەخۆشیی و “هاڕییە”ش کرمێکی زیانبەخشە و ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە رێژەی زیاد بووە.
بەختیار قادر، سەرۆکی ئەنجومەنی جوتیارانى پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ئهم جۆره كرمه هەر هەبووە و ساڵانە لە کاتی شەتڵ لێدان دەردەکەوێت و شەتڵی تەماتە و شوتی و کاڵەک دەقرتێنێت، بەڵام بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەمساڵ رێژەیان زیادبووە.
وتیشی “ئەم کرمە ماوەیەکی دیکە خۆی لەناو دەچێت بەڵام لەو زەویانەی رێژەی زۆرە زیان بە جوتیار دەگەیەنێت و دەبێت جوتیار چارەسەری بکات لە رێگای دەرمانەوە”.
ئاماژهى بهوهشكرد، ئەم کرمە دوو جۆرى ههیه، یهكێکیان رەنگی مەیلە و رەشە کە زیانی زیاترە شەتڵ دەقرتێنێت و دووهمیشیان سەوزە تهنیا گەڵاكان کون دەکات و زیانی کەمترە، کە بەزۆری لە ناوچە وشکەکان دەردەکەوێت و ئەمساڵ کولـلەش زۆرە.
لایخۆشییهوه محەمەد کەمال ئەندازیاری کشتوکاڵ و ماستەر لە پاراستنی رووەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، ئەم کرمە لە سوڕێکی ژیانیدایە و لە دوایدا دەبێتە پەپولەیەکی سپی و جۆرێکی دیکەشیان رەنگی مەیلە و رەشە و ئەوەیان دەبێتە قالۆنچە.
وتیشی “بۆ رێگریکردن و لە ناوبردنی دەبێت دەرمانی تایبەت بە کاربهێندرێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن