مایکی 964 لای دانیشووانەکەی بوو

تانکەری ئاو نەبێ چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاویی دەیانخنکێنێ

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

رۆژێک تا ئێوارە کار بکەم، تانکەرێک ئاو بە 20 هەزار دەکڕم، جا ئەگەر بڕە پارەی کرێکارەییەکە بدەم بە تانکەرە ئاوەکە، مەگەر لەگەڵ ماڵ و منداڵەکەم گیا بخۆین، ئەمە قسەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی شۆرشە لە قەزای چەمچەماڵ.

ئەوان ساڵانێکە گرفتاری بێ ئاوین، بەڵام کێشەکەیان زیاتر لەگەڵ دەستپێکی گەرم سەرهەڵدەداتەوە، وەک خۆیان باسی دەکەن، ئاوی خواردنەوە و نان دروست کردن لە بیر و لە هاوسێ ماڵەکانیان پەیدا دەکەن، هەندێک دانیشتووی چەمچەماڵ یان ناحیەی شۆڕش هەن، لە بێ ئاویدا لە مزگەوتەکان گەرماو دەکەن.

گلەی و گازندەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و شۆرش گەیشووەتە ئەو ئاستەی کە بەشێکیان خەریکە شارەکەیان چۆڵ بکەن، ئەمجارە جگە لە وتەی بەرپرسان و بەڵێنەکان بۆ چارەسەری پەیامنێری 964 بەم بەرەچەژنانە چووە لەگەڵ دانیشتووانی ئەو ناوچانە قسەی کردووە.

محەمەد مام عاسی، یەکێکە لە دانیشتووانی ناحیەی شۆرش بە 964ی وت، بەخودای گەورە قەترەیەک ئاو نیە لەماڵەکەم دا، بە ناچاری بۆ هەڵگرتنی دەست نوێژ دەچینە ماڵە جیرانەکانمان، ئەگەریش ئاو بکڕین، دەبێت دوو تا سێ رۆژ چاوەروانبین لەبەر ئەوەی بە کڕینیش بەرمان ناکەوێت.

بەشێک لە خەڵک دەیانووت 15 رۆژ و بەشێکی دیکەی دەیانووت وا 20 رۆژە ئاومان بۆ هەڵنەکراوە، “هەموو تەنکییەکانمان وشکە 20 رۆژە ئاومان بۆ نەهاتووە، بیرمان نایا کەی موبەریدەمان هەڵکردووە، ئەمە قسەی ئایشە عومەر بوو، ئەو داوای چارەسەری دۆخەکەی دەکرد، دەی وت بەڕۆژووم نەمتوانیوە دەستنوێژ بگرم.

ساڵانە، لەم وەرزەدا هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش دووچاری کەمئاوی دەبنەوە، بۆیە دانیشتووانەکەی نارازین و داوای بەهاناوە چون دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە ئەگەر پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ تەواو بکرێت، زیاتر لە 450 هەزار هاوڵاتی ئەو شارە و ناحیەکانی دەوربەری لە گرفتی کەم ئاوی رزگاریان دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سبه‌ینێوه‌ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەست بەک...

لە سبه‌ینێوه‌ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەست بەکارەکانی دەکاتەوە