بزانە حاكمی دوبەی چی كردووە
باوەشێکی دایکی کردی بە پاڵەوان
964+
ژووری هەواڵ
حاكمی دوبەی محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، پێشوازی لە یانەی شەباب ئەهلیی وڵاتەكەی كرد بەبۆنەی بردنەوەی چوار نازناو لەم وەرزەدا، پێشوازییەكی تایبەتیشی لە گۆڵپارێزی تیپەكە كرد، چونكە لە یارییەكدا دەچێتە سەر پەیژەكان و باوەش بە دایكی دەكات.
حاكمی دوبەی پیرۆزبایی لە یاریزانەكان و ستافی مەشق و كەسوكاری یاریزانەكان كرد، بەڵام بە شێوەیەكی تایبەت پێشوازی لە گۆڵپارێزی تیپەكە “حەمەد موقبالی” كرد و دەستخۆشی لێكرد، كە لە یەكێك لە یارییەكاندا لەسەر پەیژەكان دەچێتە لای دایكی و باوەشی پێدا دەكات.
هاوكات حاكمی دوبەی سەمای كلتووریی خۆیان بۆ یاریزانەكان كرد و دڵخۆشی كردن.