نزیکەی سێ ملیار و نیوی بۆ خەرجکراوە 

کەرتی 48ـی بەحرکە لە رووی شەقامەوە دەرووی خێری لێ کرایەوە

964+

توانا نەقی

کەرتی 48ـی بەحرکە لە رووی شەقامەوە دەرووی خێری لێ کرایەوە  و نزیکەی سێ ملیار و نیوی بۆ خەرجکراوە و بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە تێچووی سێ ملیار و 481 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بەردی بناغەی پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە دانرا.

دەشڵێت،  پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـی بەحرکە  پێکهاتووە لە کاری خۆڵکاری و تێکەڵەڕێژی جۆری A بۆ گشت شەقامە ناوخۆیەکان و شەقامە سەرەکیانی ( 30م، 40م ، 60م ) لە کەرتی 48ـی بەحرکە.

ئەمە جگە لە کردنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژی بۆ 48 کیلۆمەتر شەقام بە رووبەری 840 هەزار  مەتر دوجا.

سێ پرۆژەی رێگاوبان بۆ بەردەڕەش دەکرێت

سێ پرۆژەی رێگاوبان بۆ بەردەڕەش دەکرێت