دووسەد حاویەی زبڵ لە هەولێر دادەنرێن
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە چەند شوێنێكی گشتی ناو شاری هەولێر ٢٠٠ حاویەی زبڵی قەبارە جیاواز دادەنرێت
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:” لە بازار و شەقامە گشتییەكانی هەولێر ٢٠٠ حاویەی زبڵ و خاشاك دادەنرێن.
حاویەی زبڵەكان لە جۆری جیاواز و قەبارەی (٦٦٠لیتر و ٢٤٠ لیتر و ١٢٠ لیتر و ٣٣ لیترن) كە لە چەند شوێنێكی گشتی ناو شاری هەولێر بەتایبەتی بازار و شەقامە گشتییەكان دادەنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان زبڵ و خاشاك لە ناو بازار فڕێنەدەن و پاكوخاوێنی زیاتری شار بپارێزن.
دانانی ئەو حاویانە لە كاتێكدایە پێشتر لە چەندین شوێنی گشتی و ناوبازاری هەولێر زبڵ لەسەر جادەكان كۆدەبوویەوە و هیچ تەنەكەیەكی خۆڵ نەبوو زبڵەكەی تێبكرێت