دیمەنی کۆبوونەوەی سودانی و دکتۆر لەتیف رەشید.وێنە،نوسینەگی راگەینادنی سودانی
بەغدا موچەی هەرێمی راگرتووە
سودانی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و باسی هەرێمیشیان کردووە
964+
توانا نەقی
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە و جگە لە پرسە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەر کێشەکەکانی نێوان هەرێم و بەغداش قسەیان کردووە و چاویان لەسەر بۆ ئەوەی بتوانن کە کێشەی موچە چارسەر بکەن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 31.5.2025 محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوەتەوە، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت باسکراوە.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و گرنگی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز.
هەر لەو کۆبوونەوەی نێوانیان باسی یەکڕیزی نیشتیمانی و گرنگی ئەو هەڵبژاردنانە کراوە کە لە پێش خەڵکی عێراقە.
ئەم کۆبوونەوەی نێوان سودانی و سەرۆک کۆمار لە کاتێکدایە عێراق ناردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی راگرتووە و ئەمڕۆ بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوە.