بانکی ناوەندی هۆشدارییەک لەبارەی دۆلارەوە دەدات
+964
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات لەبوونی ژمارەیەک پەیج لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەخۆیان بەناوی بانکی ناوەندی ناساندووە و فێڵ لە خەڵک دەکەن.
بانکی ناوەندی دەڵێ، ئەو پەیج و ئەکاونتانە ناو و لۆگۆی بانکی ناوەندییان بەکارهێناوە بۆ فریودانی هاوڵاتیان بەمەبەستی پڕوپاگەندە کردن بۆ پەیجەکانیان، تەنانەت دەستبەسەردا گرتنی پارەکانیان.
لەراگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە شەوی رابردوو بڵاوی کردۆتەوە، داوا لەهاوڵاتیان دەکات کە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو پەیجانە نەکەن و لەبەرکەوتنیان بەهەر پەیجێکی لەمجۆرە ئەوا لەڕێگەی ئەو ژمارەیەوە (07809224663) و ئیمەیلی ([email protected]) پەیوەندی بە بەشی هۆشیاری بانکی ناوەندییەوە بکەن.