"روباری سیروان دەکەوێتە ناوەڕاستی کەلار"

شارەوانی کەلار دوو جێگای بۆ درستکردنی پردەکەی رووباری سیروان دیاریکردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستکردنی پردێک لەسەر رووباری سیروان لە قەزای کەلار، شارەوانی قەزاکە سەرقاڵی دیزاینی پردەکەن و دوو جێگایان بۆ دیاریکردووە.

پەیامنێری 964 رۆشتووەتە یەکێک لەو جێگایانەی کە شارەوانی دیاریکردووە، دەکەوێتە سەر ئەو راستە شەقامەی لەناو بازاڕی کەلارەوە دەچێتە سەر رووباری سیروان، بە شەقامی مارینا ناسراوە.

جێگای دوەمیش کە پێشنیار کراوە بۆ دروستکردنی پردەکە، دەکەوێتە دەروازەی قەزای کەلار لە نزیک فولکەی زانکۆی گەرمیان.

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە 964ـی وت، جارێ بڕیاری کۆتایمان نەداوە کە پردەکە لەکام جێگایان دوست بکرێت، بەڵام سەرقاڵی دیزاینی پردەکەین.

“رووباری سیروان دەکەوێتە ناوەڕاستی قەزای کەلار بە دروستکردنی ئەو پردە، قەزاکە بە ئاراستەی ئەودیو رووباری سیروان فراوان دەکرێت، پلانمان ھەیە چەندین پرۆژەی گەشتیاری و نیشتەجێبوون لەودیوی سیروان دروست بکرێت”،ئەکرەم ساڵح وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شەقامەکەی سەر رووباری سیروان ساڵێکە کاری تێدا وەستاوە

شەقامەکەی سەر رووباری سیروان ساڵێکە کاری تێدا وەستاوە