لمی پێبووە
بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
لەسەر رێگای ناڵپاڕێز بۆ پێنجوێن بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
هەرێم سەعید رێپێدراوی هاتوچۆی بنکەی پۆلیسی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، بارهەڵگرەکە باری لمی پێبوە.
وتیشی رووداوەکە ، بە دیاریکراوی لەسەر ملەکەوە بووە و شۆفێرەکەش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، شۆفێری بارهەڵگرەکە تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی ناوچەکەیە.
هەر دوێنێ لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە گوندی قزڵجە، ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: هاوبەش
+5